ئهمرۆ یهكشهممه 29 ى 11 ى 2020 ، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرهیهكی رۆژنامەنوانیدا رایگەیاند، هەڵمەتێکی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بۆ تەمەنی نێوان ( 1 ڕۆژ تاوەکو 5 ساڵان) ئەنجام دەدرێت لەنێو شاری هەولێر و هەڵمەتەکەش سەرجەم گەڕەکەکان دەگرێتەوە، سەرجەم پێداویستییەکانیش لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە دابین کراون.
راشیگهیاند بۆ ئەم مەبەستە (272 )تیم و زیاتر لە هەزار کارمەند بەشداردەبن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە و پێنج ڕۆژی کار بەدەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە کوتانی منداڵان بەو نەخۆشییە هەفتانە لەنەخۆشخانەکانیش بونی هەیە و لەساڵی 1998ەوە لە هەرێمی کوردستان نەخۆشییەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.