یانه‌ی لیڤه‌رپول دوو خاڵی له هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی ئینگلته‌را له‌ده‌ستداو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایتۆنی میوانداری یه‌كسان بوو
له گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن و ئه‌م گێمه به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستیشدا، هێرشبه‌ری پۆرتوگالی دیۆگۆ جۆتا گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپول تۆماركرد، پاشان یاریزانانی برایتۆن هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنیدا، پاسكال گرۆسی ئه‌ڵمانی گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری له دواساته‌كانی یاری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپول به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده بیستویه‌ك خاڵ، برایتۆنیش به ده خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.