گوتەبێژی تەندروستی ھەولێر ڕایدهگهێنێت بە بڕیاری مهسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان ھەر کارمەندێکی تەندروستی بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دابێت پێنج ملیۆن دینار بە کەسوکاری دەدرێت.
دكتۆر بژار موساگوتەبێژی تەندروستیی ھەولێر بهماڵپهری كوردستان تیڤى ڕاگهیاند بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر کارمەندێکی کەرتی تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی بەھۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە گیانی لەدەست دابێت پێنج ملیۆن دیناری عێراقی بە کەسوکاری دەدرێت.
ڕاشیگهیاند كه ئێستا پرۆسەی دابەشکردنی پارەکە وەکو قۆناغی یەکەم دەستی پێ کردووە و بەردەوام دەبێت تاوەکو ھەموو ئەو کەسانەی بەھۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە پارەکە وەردەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.