له هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به ڕابه‌رایه‌تی ڕیاز موحریزی جه‌زائیری به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بێرنلی میوانی برده‌وه
یاریزانانی مان سیتی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش خولهك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، ڕیاز موحریز گۆڵێكی بۆ میوانداره‌كان تۆماركرد، دواتر هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی بیست‌ودوو به‌ده‌ستهێنا
له خوله‌كی چلویهكیشدا، بێنجامین مێندی فه‌ڕه‌نسی سیتیزێنزی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شهستوشهشیشدا، هێرشبه‌ری ئیسپانی فێران تۆرێس گۆڵی چواره‌می مان سیتی تۆماركرد، دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش ڕیاز موحریز گۆڵی سێیه‌می خۆی و پێنجه‌می تیپه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو بووه هاتریكی یاری
به‌م بردنه‌وه‌ش مان سیتی كه یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده پازده خاڵ، بێرنلیش به پێنج خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.