مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپاردووه كه هێزێكی پشتیوانی له به‌غداوه ره‌وانه‌ی پارێزگای زیقار بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختیكردۆته‌وه كه پێویسته سه‌پاندنی یاسا بهرێگایهك بێت ،خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز بپارێزێت و له‌گه‌ڵ تێكده‌ره‌كان جیا بكرێنه‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی راگهیهنراوهكه ،مسته‌فا كازمی بڕیاریداوه لیژنه‌یه‌ك (تیمی قه‌یرانی له‌ناكاو ) پێك بهێندرێت كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی و كارگێڕی و ئاسایش و پاراستنی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخوازی هه‌بێت و بتوانێ داموده‌زگانی حكومه‌ت و سه‌روماڵی هاووڵاتیان بپارێزێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌پارێزگای زیقار روویان داوه مایه‌ی نیگه‌رانییه‌و ده‌بێ هه‌ڵویستی به‌رپرسیارانه وه‌ربگرێت و پێویسته هه‌وڵه جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق یه‌كبخرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.