له هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتوس پاڵه‌وانی نۆ وه‌رزی رابردووی خوله‌كه كه‌وته داوی یه‌كسان بوون و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی بێنێڤێنتۆ به‌رامبه‌ربوو
به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، سه‌رجه‌م یاریه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كالچیۆ به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی مارادۆنا ده‌ستی پێكرد، یاریزانانی یوڤێ له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی بیستویه‌كدا، ئه‌لڤارۆ مۆراتای ئیسپانی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ میوانه‌كان تۆماركرد
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزنانی بێنێڤێنتۆ هه‌وڵی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو له خوله‌كی چل‌وپێنج یاریزان گایتانۆ لێتیزیا گۆڵی به‌رامبه‌ری میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه، له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی
یوڤێنتوس به یه‌كسان بوونی له‌م یاریه‌دا كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده حه‌ڤده خاڵ، بێنێڤێنتۆش خاڵه‌كانی له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند بۆ ده خاڵ به‌رزكرده‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.