له یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری یازده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید پاله‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش كرد‌و سێ خالی گرینگی له ده‌ستدا
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لفریدۆ دی ستیڤانۆ به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی پێنج ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تیپی میوان هه‌ژمار كرد‌و لۆكاس پێرێزی ئیسپانی به‌سه‌ركه‌وتوویی جێ به‌جێی كرد‌و گۆلی یه‌كه‌می بۆ ئالاڤێش تۆمار كرد‌و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆله ته‌واو بوو
له‌سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌م به‌هۆی هه‌له‌یه‌كی كۆرتوای گۆلپاریزی یانه‌ی شاهانه خۆسی لویس سامارتین ناسراو به ماتۆ گۆلی دووه‌می بۆ ئالاڤێش تۆمار كرد‌و ئه‌ركی ریالی له‌یاریه‌كه‌دا زه‌حمه‌ت كرد ، وێرای هه‌ولی یاریزانانی خاوه‌ن مال بۆ گۆرینی ئه‌نجام به‌لام ته‌نها كاسیمێرۆی به‌رازیلی توانی گۆلێك له خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش تۆمار بكات و جیازازیهكه كه‌م بكاته‌وه ، یاریش به‌سوودی میوانه‌كان كۆتایی پێ هات و یانه‌ی ریال مه‌درید تووشی سێیه‌م دۆراندن بوو له‌م وه‌رزه‌و به حه‌ڤده خال له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێت ، یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسیش كۆی خاله‌كانی بۆ سێزده خال به‌رزكرده‌وه‌و سه‌ركه‌وت بۆ خانه‌ی نۆیه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.