بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی مامناوەندی و بەلێزمە دەبێت و لە ناوچە سنوورییەكان و لەسەر لوتكەی چیاكان بەفردەبارێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان سبه‌ی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەورددا دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.