وه‌زاره‌تی كاره‌باری عێراق رایگه‌یاند كه به‌ھۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ھاورده‌كردنی غاز له ئێران، سێ ھه‌زار و ٥٦٥ میگاوات كاره‌با له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست، باشوور و به‌شێك له ناوچه‌كانی باكووری عێراق له‌ده‌ستدراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌بادی ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئه‌لسه‌باح)ی نیمچه فه‌رمی گوتی: له‌ده‌ستدانی ئه‌و سێ ھه‌زار و ٥٦٥ میگاواته، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پێدانی كاره‌با به ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست، باشوور و به‌شێك له ناوچه‌كانی باكووری عێراق ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د عه‌بادی گوتیشی: به‌رھه‌مھێنانی غاز له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست، باشوور و به‌شێك له ناوچه‌كانی باكووری عێراق كه‌مبووه‌ته‌وه له ٢٥ ملیۆن مه‌تر سیجا بۆ ١٠ ملیۆن مه‌تر سێجا له رۆژێكدا كه به‌ھۆیه‌وه به‌رھه‌مھێنانی كاره‌با له وێستگه‌كانی كاره‌با له‌و ناوچانه كه‌مبووه‌ته‌وه.
شایانی باسه له ٢١ی تشرینی دووه‌می رابردوودا، رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاویكردبوویه‌وه كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا ماوه‌ی به‌خشینی عێراقی له ھاورده‌كردنی غاز له ئێران بۆ ٤٥ رۆژی دیكه درێژكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدا، حكوومه‌تی عێراق ھه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌با، به‌تۆڕی كاره‌بای وڵاتانی كه‌نداو ببه‌ستێته‌وه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا ئه‌مریكا پێشنیاری ئه‌وه‌ی داوه‌ته عێراق كه له‌بری پشت به‌ستن به هاورده‌كردنی گازی ئێران،پشت به‌سه‌رچاوه‌ی گازی هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.