وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق، حه‌مید دلێمی رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، رێوشوێنی باشیان بۆ به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی خوێندن گرتووه‌ته‌به‌ر.
حه‌مید دلێمی به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێشتا مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق كۆتایی نه‌ھاتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به رێنمایی ته‌ندروستیی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خۆپارێزیی، ساڵی نوێی خوێندن له عێراق ده‌ستی پێكردووه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق، حه‌مید دلێمی راشیگه‌یاندووه "له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێوشوێنی باشمان بۆ به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی خوێندن گرتووه‌ته‌به‌ر".
دوێنێ شه‌ممه دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگه‌یاند.
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو كه له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كاندا، بڕیاریدراوه بۆ ده‌سپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، ھه‌فتانه قوتابیانی ھه‌ر قۆناغێك یه‌ك رۆژ له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له كه‌رتی گشتیی و كه‌رتی تایبه‌تدا ده‌وام بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.