ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە هیوادارە ئەو تیمە نێودەوڵەتیەی پێكهێنراوە بتوانن بەم نزیكانە سەردانی چین بكەن و شوێنی دروستبوونی ئەو ڤایرۆسە بدۆزنەوە كەبووەی هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەجیهاندا.
مایك ڕاین بەرێوبەری حاڵەتە لەناكاوەكان لەڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ووتی: زۆر پێویستە ئەو تیمە نێودەوڵەتیە پەیوەندی بكەن بەزانایانی چینەوە بۆئەوەی پێكەوە بەشێوەی مەیدانی كاربكەن.
وتیشی: دەیانەوێت ئەو تیمە بەزووترین كات بڵاوبكەنەوە و پەیوەندی لەنێوان ئەو تیمە نێودەوڵەتیە و چین بنیاد بنێن، چونكە هەمووان پێویستیان بەزانینی شوێنی دروستبوونی ڤایرۆسەكەیە و پێویستیان بە تێگەیشتنی سەرچاوەكەیەتی.
ئەو تیمە زانستیە نێودەوڵەتیەی پێكهێنراوە پێكهاتوون لە 10 زانای بەناوبانگ لەبوارە جۆاروجۆرەكان و ئەركیان بریتیە لە دۆزینەوەی یەكەم شوێنی دروستبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ.
هەرچەندە زانایان بەگشتی لەوبڕوایەدان ئەسڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ شەمشەمەكوێرە، بەڵام چۆنیەتی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ مرۆڤ تائێستا نادیارە.
ژێدهر/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.