ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، -یه‌وه له‌ژێر ناوی (تیمی قه‌یرانه‌كانی له‌ناكاو) به ئامانجی به‌ڕێوه‌بردنی كارگێڕی، دارایی و ئه‌منی، ھه‌روه‌ھا پاراستنی خۆپیشانده‌ران، دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سامانی تایبه‌ت له شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار پێكھێنراوه، گه‌یشته شاره‌كه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندووه "له روانگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ سه‌پاندنی یاسا، پته‌وتركردنی شكۆی ده‌وڵه‌ت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ھه‌ر كه‌سێك كه ھه‌وڵی نانه‌وه‌ی گرژیی له‌نێوان رۆڵه‌كانی عێراق ده‌دات و ھه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌كات، به گرنگمان زانیوه كه به‌پێی یاسا، گیانی خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان بپارێزێن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.