لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كرده‌نه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كهلەچوارچێوەی کارەکانی وەزارەدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی بەردەوامن لەکارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای سیتەک چوارتا.
ڕاشیدهگهیهنن كه‌لە رۆژی ٢٠٢٠/١١/١٢ دەست بەکارکردن لە پڕۆژەکە کراوە کە بریتییە لە بڕین و قیرتاوکردن و چاککردنی شانەکانی رێگاکەو بڕی ( ٩٨٠٤٠٠٠٠ ) دیناری بۆ تەرخانکراوە، لەئێستاشدا رێژەی ئەنجامدراوی پڕۆژەکە زیاتر ٤٥٪ی تێپەڕاندوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.