هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌باره‌ی رووداوه‌كانی زیقار راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و هۆشداری داوه له ڕاکێشانی شەقام بۆ ناو شەڕی سیاسی کە ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی دەخاتە مەترسییەوە.
ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بڵاوی كرۆدته‌وه كه لە بەیاننامەیەکه‌ی هاوپەیمانی نه‌سردا هاتووه هەر جۆره پێکدادانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناپێویست، هەروەها بۆ هەر خوێنڕشتنێک کە هەڕەشە لە تەواوی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئەمنی بکات، ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها هۆشداریشی داوه لە ڕاکێشانی شەقام بۆ ناو شەڕی سیاسی کە یەکڕیزی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بخه‌نه مەترسییەوە.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه: خۆپیشاندانی ئاشتیانە، مافی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە کە بەبێ سەپاندنی خواستی خۆیان گوزارشت لە روانگه و خواست و پلانه‌كانی خۆیان بکەن.
داواشی له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد له جیاتی ئه‌وه په‌نا ببنه به‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی بێلایه‌ن و دادپه‌روه‌ر و جێگه‌ی متمانه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوکێشەیەکی حوکمڕانی نیشتیمانی پێكبێت و وڵات له‌و قه‌یرانه ده‌رباز بكات.
داواشی لە حکوومەت کرد کە به به‌پرسیاره‌تی خۆی هه‌ڵبستێت بۆ پاراستنی ژیان و موڵک و سامانی هاووڵاتیان و چەسپاندنی ئاسایش و جێبەجێکردنی دادپەروەری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.