سوپای عێراق رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنێکی دهستپێكردووه بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار له رۆژئاوای عێراق.
لەمبارەیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا ناسر غەننام لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆپەراسیۆنێک بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار دەستیپێکراوە.
لیوا ناسر غەننام باسی لەوەشکردووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ھێزەکانی سوپا، پۆلیس و حەشدی ھۆزەکان بەشدارن.
راشیگەیاندووە کە پشتیوانی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکە دابینکراوە.
ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای ئەوەی ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکان شکستپێھێناوە و شارەکانیان ئازادکردووە، بەڵام شانە نووستووەکانی داعش تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.