بۆ جارێكی دیكه‌ی دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا سكاڵایه‌كی نوێی تیمی یاسایی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی دووهه‌زار و بیست ره‌تكرده‌وه.
کۆمارییەکان داوایان دەکرد ئەنجامی دەنگدان لەڕێگەی پۆستەوە رەتبکرێتەوە، یان ئەنجامی هەموو دەنگدانەکە لە ویلایەتی پەنسلڤانیا رەتبکرێتەوە و یاسادانەرانی ویلایەتەکە خۆیان براوەی هەڵبژاردن دیاری بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بە جیاوازیی هه‌شتا و یه‌ك هەزار دەنگ، لەو ویلایەتە بەسەر دۆناڵد ترەمپدا، سەرکەوت.
دادگاکە، هەردوو داواکاریی رەتکردەوە، بەڵام بە داواکارییەکەی دووەم تووشی سەرسوڕمان بووە رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانج لەو داواکارییە ئەوەیە، دەنگی شه‌ش و نۆ ملیۆن کەس لە ویلایەتی پەنسلڤانیا، بێدەنگ بکرێت.
ئه‌م سكاڵایانه‌ش دوای ئه‌مه دێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە یەکەم دیمانەیدا دوای هەڵبژاردەنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا رایگەیاند: سەرکردە بیانییەکان کە پەیوەندی بە جۆ بایدن دەکەن پێی دەڵێن: کە بێسەروبەرترین هەڵبژاردن بووە کە بینیویانە تائێستا.
ترەمپ گوتیشی: ساختەکاری زۆر لە دەنگەکان کراوە، بەجۆرێک دەنگێکی زۆری من بۆ بایدن هەژمارکراوە، لەم هەڵبژاردنە گەورەترین ساختەکاری لە وڵاتەکەمان ئەنجامدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.