بەهمەن کاک عەبدولڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پ.د.ک له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان کە تەوەری بەرنامەکە تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان رایگه‌یاند: هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم زوڵمیان ده‌رهه‌ق ده‌كرێت ، به‌ڵام ده‌بێ بزانیین كێ ئه‌و زوڵمه‌یان لێ ده‌كات.
راشیگەیاند: هه‌ر كاتێك هه‌رێمی كوردستان دووچاری قه‌یرانێك ده‌بێت هه‌مووان له به‌رپرسیاریه‌تی راده‌كه‌ن و هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ته‌نها حزبێك كه ئه‌ویش پارتییه، بەوەش دووجار غه‌در له فه‌رمانبه‌ر ده‌كرێت جارێك خۆی گیرفانی به‌تاڵه و تۆش دێیت موزایه‌ده له‌سه‌ر گیرفانی به‌تاڵی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌كه‌یت.
بەهمەن کاک عەبدولڵا روونیشیكرده‌وه كه كێشه‌ی ئێمه‌و به‌غدا ته‌نها مووچه نیه ، به‌ڵكو ده‌ستوور له عێراق جێبه‌جێ ناكرێت ، شه‌راكه‌ت نه‌ماوه ته‌وافوق نه‌ماوه .
وتیشی له هیچ دونیایه‌ك نیه دوو حكومه‌ت رێككه‌وتن بكات ، په‌رله‌مان بێت یاسایه‌ك دژ به‌و رێككه‌وتنه ده‌ربكات .
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كابینه‌یه له گه‌ڵ دروستبوونی ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی نیشانداوه بۆ رێككه‌وتن له گه‌ڵ به‌غدا.
له‌گه‌ڵ هاتنی كازمی بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق 18 جار شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كردووه، ئاماژه‌ی بەوەشدا كه هه‌ر خۆی كازمی له دوا دیداری له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاندووه كه ئه‌و 320 ملیار دیناره‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت زۆر له مافی هه‌رێمی كوردستان كه‌متره.
روونیشیكرده‌وه كه شاندی هه‌رێم خاوه‌ن بڕیار بووه ئه‌وه‌ی چۆته به‌غدا كه زۆربه‌یان له حزبه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون كه ته‌نها ئه‌ندامێكیان پارتی بووه . ئه‌وه به گوته‌ی خۆیان كه له چه‌ندین به‌رنامه‌ی تیڤیه‌كان باسیان كردووه و خه‌ڵك ئه‌و راستییه ده‌زانێت .
هه‌روه‌ها هه‌موویان رایانگه‌یاندووه كه به‌غدایه ئاماده نیه رێككه‌وتن له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات .
حكومه‌تی عێراقی له كاتی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، زیاتر له ساڵێك كاتێك داعش موسڵی داگیركردبوو ، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی موسڵ و تكریتی ئه‌نارد ، ئایا داعش نه‌وتی ته‌سلیم به سۆمۆ ده‌كرد ؟؟ ئه‌وه پرسیاره با وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه
بەهمەن کاک عەبدولڵا راشیدەگەیەنێت: وه‌ڵامی من ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان عه‌ره‌ب بوون، ئێمه كوردین بۆیه ناینێرن، بۆ په‌رله‌مانتارانی ئێمه قسه ناكه‌ن ئه‌وانه‌ی له به‌غدان ؟
هەروەها وتیشی، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌زاران كه‌سی داعش مووچه له حكومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێمه ده‌كرێت، ئێستا چه‌كی پاره‌یه و بڕینی قوتی فه‌رمانبه‌رانه ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیاییان هه‌با زۆر به ئاسانی دژمان به كاریان ده‌هێنا، له هه‌موو دۆخه سه‌خته‌كان هه‌میشه به‌رپرسیاریه‌تی له‌سه‌ر پارتییه، كیشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌ی عه‌قلیه‌ته كیشه‌ی 320 ملیار دینار نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.