سەعد خالد جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان، کە تەوەری بەرنامەکە تایبەت بوو به كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان رایگه‌یاند:راسته كه‌موكوڕی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه له عێراقی نوێ هاته ئاراوه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق ، پارته سیاسییه‌كانی عێراق هیچ باوه‌ڕیان پێ نییه ، ئه‌و عه‌قلیه‌ته تا ئێستا وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و هه‌نگاوی جدیان نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به كێشه داراییه‌كانه‌وه .
سه‌باره‌ت به‌و پرسه سیاسی و ئابوورییانه‌ی كه بوونی هه‌یه له عێراق به‌تایبه‌تی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ، ئاسایی نیه له به‌غدا كورد لێكترازانی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و پرسانه
پرسه نیشتیمانیه‌كان ، به‌رپرسیاریه‌تی هه‌مووانه ، ئومێد ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكات ، شان بداته به‌ر ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه .
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان روونیشیكرده‌وه كه راستیه‌ك هه‌یه ده‌بێ بگوترێت ئێمه نابی به‌غدا چۆڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وان ، هه‌ر ئه‌و عه‌قلیه‌ته بوو سوننه‌كانیان په‌راوێز خست و پاشان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كورد په‌راوێز بخه‌ن ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد كه كورد ریفراندۆم ئه‌نجام بدات ، چونكه ئه‌و عێراقه نوێیه‌ی كه دامه‌زرا له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت وا ده‌رنه‌چوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.