میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئەمشەو یەكشەممە دوو مووشەك ئاراستهی پاڵاوگەی چینیه لە پارێزگای سەڵاحەدین كراوه ئاگرێكی گەورەی لێ كەوتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی به میدیاكانی عێراقی رایگەیاند: ئەمشەو دوو مووشەک لەناو پاڵاوگەی چینی لە قەزای بێجی کەوتوەتەخوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە یەکێک لە بۆرییەکانی نەوت کەوتوەتەوە و گڕی گرتووە.
ئاماژهشیان بهوهكردووه تیمهكانی ئاگركوژێنهوه گهیشتوونهته شوێنی رووداوهكهو بهشێوهیهكی باش ئاگرهكهیان كۆنتڕۆڵ كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.