وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی سەبارەت بەبەكارهێنانی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارەوە دەركرد.
لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە واژووی ئاوات شێخ جەناب نوری وەزیری دارایی لهسهره و هاتووه، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە 1976 لە 18ی10ی2020، بڕیاردراوە بە پێدانی دەسەڵات بە وەزارەتی شارەوانی لەسەر خەرجکردنی رێژەیەک لە داهاتەکانی (15%ی شارەوانی، 15%ی گەشتوگوزار و 17%ی ئاو).
راشیگهیاندووه كه ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.