Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:23

رێگا سەرەکییه‌کانی ھەولێر - گۆپاڵ ، کەلار - دەربەندیخان و ڕانیە-دەربەندیخان ته‌واو ده‌کرێن

کوردستان TV
100%

ئاگرین عەبدوڵڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری ڕێگاوبان بەردەوامە و کار بۆ تەواوکردنیان دەکرێت، لەوانەش ڕێگەی سەرەکیی ھەولێر- گوپال و ڕێگەی سەرەکیی کەلار- دەربەندیخان و ڕێگەی ڕانیە-دەربەندیخان، ئەوانە ھەموویان کاریان تێدا دەکرێت و بڕیارە تەواو بکرێن، چونکە ڕێگەی سەرەکین و پڕۆژەی ستراتیژین.

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەشڵێت: "سەدان پڕۆژەی دیکەی بواری ڕێگاوبان لە واری جێبەجێکردندان و لە ھەوڵداین پارە پەیدا بکەین بۆ ئەوەی تەواو بکرێن و بخرێنە خزمەت ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانەوە."

ئاگرین عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: "وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پلانی ھەیە ھەموو ڕێگە سەرەکی و تۆنێلەکان تەواو بکرێن و ئەولەویەت بۆ ڕێگە سەرەکییەکانە، ئینجا ڕێگە لاوەکییەکان، بەرەوپێشەوەچوونی ھەندێ پڕۆژە پەیوەستە بە ڕەوشی کەشوھەوا، لەبەر ئەوەی دروستکردنی ڕێگە پێویستی بەوەیە کەش لەبار بێت بۆ کارکردن".

جێگەی ئاماژەکردنە  دوێنێ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ١٨ ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ خەرج بکرێت، کە پێشتر دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و ئاو لە قەندیل بۆ سەنتەری قەزای ئاکرێ و دەوروبەری دابین دەکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.