له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی سوپای عێراق له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، پێنج سه‌رباز برینداربوون.
نه‌قیب له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین سه‌ربه سوپا، سه‌عد محه‌مه‌د، له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ڕایگه‌یاند كهچهكدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گای فه‌وجی مه‌غاویر، له شارۆچكه‌ی موتهیبیجه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.
ده‌شڵێت هێرشه‌كه برینداربوونی سێ سه‌رباز و دوو ئه‌فسه‌ری لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان فه‌رمانده‌ی فه‌وجه.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه چه‌كدارانی داعش چه‌كی سووكیان به‌كارهێناوه له هێرشه‌كه‌دا.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره باسی له‌وه‌شكرد چه‌كداره‌كان له‌دوای هێرشه‌كه هه‌ڵاتوون و هێزه‌كانی سوپا ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كردووه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌یان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.