ئهمرۆ دووشهممه 30 ى 11 ى 2020 ، لهراگهیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاوی كردهوهتهوه ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە، کە لە ناوچەی شارەزوور و بەتایبەت لە رێگای جوتسایدی هەڵەبجە - سەیدسادق تەمێکی چڕ هەیە و ئاستی بینین کەمە بۆیە پێویستە بەوریاییەوە شۆفێران شۆفێری بکەن.
ڕاشیگهیاندووه كه داواکارن لە شۆفێران رێنماییەکانی هاتوچۆ جێبەجێ بکەن و خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان دابەزێنن بۆ خوار خێرایی رێگەپێدراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.