مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی به نانه‌وه‌ی پشێوی له پارێزگای ناسریه تۆمه‌تبار ده‌كات .
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ لایه‌ن و پارتێكی سیاسی عێراقی بهێنێت ڕایگەیاندووه چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی تۆمه‌تبارن به دروستكردنی به‌ربه‌ره‌كانی له ناسرییه‌دا .
كازمی لەگەڵ تیمی قه‌یرانی كه سه‌ردانی ناسرییه‌ی كردووه كۆبووەتەوە و رایگه‌یاندووه، پێویسته خۆپێشانده‌ران ئارام ببنه‌وه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی گۆچانی سیحری نییه، تاوه‌كو سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام چانسی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه له گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ شاره‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.