بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیر و کەسایەتی دیاری ئێزدی (شێخ عیدۆ باباشێخ)، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەرێزەکەی و خزم و ئاشنایانی کۆچکردوو و، بەڕێزان میر و ئەنجوومەنی روحانی و شێخانی ئێزدی و سەرجەم کوردانی ئێزدی دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەیانین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خوی.
انا لله وانا الیه راجعون.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.