وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئەمڕۆ 30/11/ 2020، بە ئامادەبوونی كۆڵۆنێڵ جۆلیات بەرپرسی نوسینگه‌ی هەماهەنگی ئەمنی عێراق لە كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەک لە یاریدەدەرانی و نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە، وەجبەیەکی تری هاوكاری و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیانی دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابەش كرا.
راشیدهگهیهنن كه هاوكارییه‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تی نێوان ئهمریكاو هه‌رێمی كوردستاندایه و له‌لایه‌ن رێكخراوی کیزۆنی لوبنانی ناحكومی ئامادەكراوە.
ئەو دیاریانە بووە مایەی خۆشحاڵی قوتابیان، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوو ئەو پێداویستیانە بە سەر ژمارەیەك قوتابخانەی دیكه‌ی دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابەشبكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.