به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌كارھێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆڤید-19، به‌رهه‌می كۆمپانیای ریجینیرۆن.
ده‌رمانه‌كه هه‌ر ئه‌و ده‌رمانه‌یه كه درایه دۆناڵد تره‌مپ بۆ چارسه‌ركردنی كۆرۆرنایهكهی.
پێشتریش چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی ده‌رمان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه پێكوته‌ی كۆرۆنایان داهێناوه؛ له‌وانه كۆمپانیای فایزه‌ر و بایۆ ئێن تێك و كۆمپانیای مۆدێرنا؛ هه‌روه‌ھا رووسیاش داهێنانی پێكوته‌ی (سبتوتنیك 5) ی ئاشكرا كرد و وڵاتی چینیش ئیش له‌سه‌ر به‌رهه‌مھێنانی چوار جۆره پێكوته ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه له وڵاته‌كه‌یدا ٥٨ ملیۆن كه‌سی تووش كردووه و جیاواز له هه‌موو وڵاتانی دنیا 4.1ملیۆن كه‌سی كوشتووه.
جیاوازی پێكوته و ده‌رمان
به‌پێی وته‌ی ڕێكخراوه جیهانیه‌كه‌ی ته‌ندروستی، چاره‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌یه كه تێیدا له‌شی نه‌خۆش، یان به‌شه تووشبووه‌كه‌ی له‌شی، ده‌گاته باری ئارامی و ھاوسه‌نگی و توانای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌موو نیشانه و ھۆكارێكی نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌یه.
به‌كورتی هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكی بۆ نه‌خۆشیه‌كان ئه‌نتۆنی فاوچی ئاماژه‌ی پێ كرد ده‌رمان جۆره پیشهسازیهكه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ك یان چاره‌سه‌ركردنی كه‌سێكی نه‌خۆش كاتێك توشی جۆرێك له نه‌خۆشی ده‌بێت.
ده‌رمان و چاره‌سه‌ر جۆری زۆره؛ وه‌كو چاره‌سه‌ری سروشتی و چاره‌سه‌ری كیمیایی و فیزیایی. به‌كارھێنانی هه‌ر یه‌كێكیان پشت ده‌به‌ستێت به پێویستی نه‌خۆشه‌كه كه ئایا كام جۆره‌ی پێویسته؛ به دڵنیاییه‌وه ئه‌ویش پێك دێت له چه‌ند قۆناغێك كه سه‌ره‌تا به ده‌ستنیشانكردنێكی زیره‌كانه ده‌ست پێده‌كات و به چاكبوونه‌وه كۆتایی دێت.
به‌ڵام هه‌رچی پێكوته‌یه تێكه‌ڵه‌یه‌كی بایۆلۆجیه بۆ ڕێگری له تووشبوونی كه‌سێكی ته‌ندروست به جۆره نه‌خۆشیه‌كی تایبه‌ت. یان ده‌توانین بڵێین ھۆكارێكه بۆ پارێزگاریكردن له توشبوون به نه‌خۆشی یان زیادكردنی به‌رگری كه‌سه‌كان له دژی نه‌خۆشیه‌كان.
كاتێك كه‌سێك پێكوته له دژی نه‌خۆشیه‌ك وه‌رده‌گرێت له‌شی مرۆڤه‌كه به‌رگری په‌یداده‌كات بۆ ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه یان ڤایرۆسه له داھاتوودا كاتێك توشی ئه‌و ڤایرۆسه یان نه‌خۆشیه ده‌بێت زۆر به ئاسانی ڕوبه‌روی ده‌بێته‌وه و تێیده‌په‌ڕێنێت. چونكه پێشتر ڤایرۆسه‌كه‌ی به شێوه‌ی پێكوته وه‌رگرتوه و وه‌كو كۆپیه‌ك له به‌شی به‌رگریی جه‌سته‌یدا هه‌ڵگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی تووشبوونیدا ڤایرۆسه‌كه بناسێته‌وه و به ئاسانی به‌سه‌ریدا زاڵ بێت.
پێكوته به‌ناوبانگه‌كان بریتین له پێكوته‌ی دژی ئیفلیجی منداڵان و، پێكوته‌ی نه‌خۆشی سیل و، سوورێژه.
جگه له ده‌رمان و پێكوته ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌یه كه زه‌رداوی خوێن (پلازما)یه كه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی پلازمای كه‌سانی تووشیار به نه‌خۆشیه‌ك كه دوای چاكبوونه‌وه‌یان كه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان، كه ئه‌م پلازمایه ده‌كرێت له مرۆڤ یان ئاژه‌ڵ وه‌ربگیرێت.
هه‌روه‌كچۆن له زۆربه‌ی وڵاتان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كۆرۆنا سوودی لێ وه‌رده‌گیرا.
ئا/ محمد لادێ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.