لە قەزای حەویجەی سهر به پارێزگای كەركووك، ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدراڵی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
له راگهیندراوێكی پۆلیسی کەرکووک هاتووه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ئەفسەرێک بە پلەی رائید بە ناوی ( خەمیس عەجاج فایل) بە هۆکارێکی نەزانراو لە کاتی دەوامی فەرمی خۆی لەگوندی ( السحل ) سەر بە شارۆچکەی حەویجە باشووری کەرکووک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا .
ناوبراو ئەفسەرە لە فەوجی 1ی لیوای 9ی فیرقەی 3 پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و دانیشتووی شاری بەغدایە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.