فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان مووچەیان لەسەر بەغدایه، كەچی دوو مانگە مووچەکانیان لە بەغدا بههۆكارێكی نادیار راگیراوه.
حكوومەتی عێراق مووچەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكانی نەناردووە كە پێشتر خرابووە سەر بەغدا، مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خراوەتە سەر بەغدا، بەڵام بەبێ هۆكارێكی زانراو، لەگەڵ نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی عێراق مووچەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەشی ڕاگرتووە.
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان بە ڕایگەیاند: فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان مووچەیان لەسەر بەغدایه، كەچی دوو مانگە مووچەکانیان لە بەغداوە نەنێردراوە، نازانین هۆکارەکەی چییە.
ڕوونیشیكردەوە، مووچەی مانگەكانی ده و یازدهی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكەی نەدراوە كە ژمارەمان نزیكەی چوارسهد كەسە، لە كاتێكدا هاوتاكانیان لە بەغدا پێیان دراوە، لەمبارەیەشەوە لەگەڵ حكوومەتی عێراق لەسەر هێڵن، بەڵام ”نازانین كەی چارەسەری دەكەین.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە کێشەکە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دروستکراوە. پێشتریش لە لایەن بەغداوە چەند مانگێک مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نەدرابوو، بەڵام دوای چەندان هەوڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەغدا چەند مانگێك مووچەی بۆ ئەم فەرمانبەرانە ڕەوانە كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.