مه‌زهه‌ر ساڵح راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی و ئابووری رایگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه ڕه‌شنووسی بودجه‌ی 2021ی عێراق ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی و ده‌نگدان له‌سه‌ری.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راوێژكاری مسته‌فا كازمی بۆ كاروباری دارایی و ئابووری دووپاتیكرده‌وه ئامانجیانه پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی نوێ به زووترین كات له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرێت و هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست نه‌بێت.
ده‌شڵێت ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی بۆ عێراق دروستبووه وایكرد بیر له په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهات بكه‌ین جگه له داهاتی نه‌وتی هاوكات چاو به خه‌رجییه ناپێویسته‌كان بخشێندرێته‌وه و هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌یان بدرێت.
لای خۆیه‌وه عه‌بدولخالق عه‌زاوی په‌رله‌مانتار له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: نه‌ناردنی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئابووری عێراق درووست كردووه و دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش به‌شێكه له‌به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌م قه‌یرانه .
له‌و باوهڕهشدایه ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه لانیكه‌م دوو مانگی پێویسته بۆیه حكومه‌ت نابێت كاتی زیاتر به‌هه‌ده‌ر بدات و پێویسته په‌له بكرێت له ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.