پارێزگاری زیقار، نازم وائیلی رایگەیاند کە لەئێستادا، رەوشی ئەمنی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگاری زیقار باشووری عێراق، سەقامگیرە و ئاماژە بەوەش دەکات کە تیمی قەیرانەکانی لەناکاو کە لەسەر ئاستی باڵا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێکھێنراوە ئەرکی سەپاندنی یاسا و پاراستنی خۆپیشاندەرانە.
نازم وائیلی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: کە دوای ئەوەی تیمی قەیرانەکانی لەناکاو لە شاری ناسرییە دەستی به ئەرکەکانی کرد، لەئێستادا رەوشی ئەمنی شارەکە سەقامگیرە.
هاوكات گوتیشی: ئەو بڕیارانەی کە تا ئێستا لەلایەن تیمی قەیرانەکانی لەناکاوەوە دەرکراون، بڕیاری مژدەبەخشن بۆ ھاووڵاتییان.
نازم وائیلی راشیگهیاند: تیمی قەیرانەکانی لەناکاو کە لەسەر ئاستی باڵا لەلایەن مستەفا کازمی پێکھێنراوە ئەرکی سەپاندنی یاسا و پاراستنی خۆپیشاندەرانە لە ناسرییە.
پێشتر سوپای عێراق رایگەیاندبوو کە بە ئامانجی سەپاندنی یاسا و پاراستنی ھاووڵاتییان و سامانی گشتیی و تایبەت، دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پلانی بڵاوکردنەوەی ھێزی ئەمنی لە شاری ناسرییە.
رۆژی ھەینی رابردوو لە میانی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، پێکدادان لەنێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەران روویدا و بەھۆیەوە حهوت کەس کوژراون و نهوهد كهسی دیکەیش برینداربوون کە پێنجیان کارمەندی ئەمنیی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.