Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:14

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی سه‌عدی مه‌ولود ده‌کات

کوردستان TV
100%


بەڕێزان/ خانەوادەی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر و هەڤاڵی تێكۆشەر(سەعدی مەولود)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (سەعدی مەولود) ناسراو بە (تارق مەولود)مان پێگەیشت،  بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوکار و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(سەعدی مەولود) كەسایەتیەكی ناسراو و كادیرێكی دێرینی پارتیمان و، پەروەردەی خانەوادە و بنەماڵەیەكی نیشتیمان پەروەر بوو، ناوبراو بەژداری هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵانی كردوە و پێشمەرگی دێرین و كەسایەتیەكی خاوەن هەڵوێست و دڵسۆز و وەفادار بوو بەرامبەر رێبازی بارزانی نەمر و كاروانی شۆڕش و خەباتی نەپساوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان.
هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵان و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لەخوای گەورە داواکارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوومان بەهەشتی بەرین بێت...

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.