ئافرهتێكی تەمەن 31 ساڵی خەڵکی سنە بە پاساوی (نامووس)ەوە بە دەستی بنەماڵەکەی کوژرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئافرهتێكی لاو بە ناوی (سەرگوڵ حەبیبی) تەمەن 31 ساڵ، لە گوندی سوورازە کە لە چەند کیلۆمەتریی شاری سنە هەڵکەوتووە، بە پاساوی نامووسەوە بە شێوەیەکی بێبەزەیییانە سەری بڕدرا و پارچەپارچە کرا.
ههنگاو ڕاشیدهگهێنێت كه سەرگوڵ حەبیبی بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی توارمەڵای سەر بە شارۆچکەی کەلاتەرزان و دانیشتووی گەڕەکی (کەمەربەندیی 25)ی شاری سنە و دایکی دوو مناڵی ساوا بووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ئافرەتە ماوەیەک لەمەوبەر، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ لاوێک لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی گەڕەکەکەوە دەستگیر کرابوو بەڵام هەردووکیان پاش ڕۆژێک ئازاد کرابوون.
ڕێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە، تەرمی سەرگوڵ حەبیبی ڕۆژی دووشەممە لە گۆڕستان محەمەدیی شاری سنە و لە بێدەنگیی تەواوی ڕاگەیاندنەکان و بە بێ بە ڕێوەچوونی هیچ ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی بە خاک سپێردرا.
بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچکام لە براکانی ئەم ئافرهته ڕووبەڕووی هیچ بەدواداچوون و سزایەکی یاسایی نەبوونەتەوە.
ڕێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ڕاشیگهیاندووه كه لە سەرەتای ساڵی 2020وە تا ئێستا، لانی کەم چوار ئافرهت بە بیانووی نامووسەوە لەڕۆژههڵاتی کوردستان بە دەستی بنەماڵە و کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.