نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی ململانێیه به‌رده‌وامه‌كان كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه، 233 هه‌زار كه‌س به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌مباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه كه ململانێكانی یه‌مه‌ن و هۆكاری دیكه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا 233 هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی ده‌ڵێت: ئه‌م ژماره‌یه مایه‌ی قبووڵكردن نییه.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یه‌مه‌ن گه‌یشتۆته خاڵێك گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه‌و جهختیشیكردۆتهوه كه ئێستا پێویسته ئاگربه‌ست رابگه‌ێندرێت.
شایانی باسه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌چێ پێكدادانی توند له‌نێوان گرووپی ئه‌نسارو ڵڵا(حوسییه‌كان) و سوپای یه‌مه‌نی به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی عه‌ره‌بی كه‌له‌لایه‌ن سعوودییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.