قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و سه‌رۆكی تیمی قه‌یرانه‌كانی له‌ناكاو، رایگه‌یاند كه یاسا له‌سه‌رووی ھه‌مووانه‌وه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه حكوومه‌ت به جیددی كار ده‌كات بۆ پاراستنی گیانی ھاووڵاتییان.
له‌مباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه قاسم ئه‌عره‌جی له میانی دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ناسرییه كۆبووه‌ته‌وه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، قاسم ئه‌عره‌جی رایگه‌یاندووه كه كه یاسا له‌سه‌ری ھه‌مووانه‌وه‌یه و گوتی:حكوومه‌ت به جیددی كار ده‌كات بۆ پاراستنی گیانی ھاووڵاتییان به تایبه‌تیش دانیشتوانی زیقار".
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌سوكاری كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ناسرییه داوایانكردووه كه دیدارێكیان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی بۆ بره‌خسێندرێت، هه‌روه‌ها داوایانكردووه كه ده‌بێت دادپه‌روه‌ریی و یاسا بۆ خاوه‌ن ماف ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، قاسم ئه‌عره‌جی به‌ڵێنی به كه‌سوكاری كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ناسرییه داوه كه داواكارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت به سه‌رۆكوه‌زیران و جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لێپێچنه‌وه له‌گه‌ڵ بكوژانی خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت و سزای توندیش ده‌درێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.