وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق داخستنی سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كانی له پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاند.
ئیڤان فایق ، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دوا كاروانی ئاواره‌كان له كه‌مپی له‌یلان له پارێزگای كه‌ركووك باكووری عێراق بۆ زێدی خۆیان، سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان له‌و پارێزگایه داخراون.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه كردووه كه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی پارێزگای كه‌ركووك و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه‌مپی له‌یلان-ی له پارێزگای كه‌ركووك داخستووه، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی دوا كاروانی ئاواره‌كان كه ژماره‌یان ١٨٠ خێزان بوون و له كه‌مپی له‌یلان نیشته‌جێبوون، گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ھاتووه "له‌ئێستادا ھیچ ئاواره‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركووك نه‌ماوه و سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كان له‌و پارێزگایه داخراون".
پێشتر وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ئیڤان فایق رایگه‌یاندبوو كه پلانیان داناوه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می داھاتوودا، كه‌مپه‌كانی دیكه‌ی ئاواره‌كان دابخه‌ن و ئاشكراشیكردبوو كه له سه‌ره‌تای ساڵی داھاتوودا به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه و به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، كه‌مپی ئاواره‌كان له ھه‌رێم داده‌خرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.