ھێزه عێراقییه‌كان تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوا مۆڵه‌ت به چه‌كداره نایاساییه‌كان ده‌ده‌ن كه ته‌واوی باره‌گاكانیان له شنگال چۆڵ بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا ھه‌شت بنكه‌ی چه‌كداره نایاساییه‌كان چۆڵ كراون كه دووانیان له سه‌نته‌ری شاری شنگال، راده‌ستی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كراونه‌ته‌وه.
له سه‌نته‌ری شاری شنگال و ناحیه‌ی سنونێ دوو بنكه‌ی دیكه ماون بۆ چۆڵكردن ئه‌وانیش تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوا مۆڵه‌ت به چه‌كداره نایاساییه‌كان دراوه كه چۆڵی بكه‌ن.
ھه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان بۆ چۆڵ نه‌كردنی بنكه‌كانیان له ناحیه‌ی سنونێ و شنگال ، چه‌كداره نایاساییه‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌ك قه‌ڵغان به‌كار ده‌ھێنن، به‌ڵام ھێزه‌كانی عێراق دوا مۆڵه‌ت تا كاتژمێر ١٢:٠٠ی ئه‌مڕۆ به ئه‌وانیان داوه كه چۆڵی بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.