وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه كه زانیاريی هه‌بێ له به ئامانج گرتنی فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران به فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراق.
عه‌لی ره‌بیعی،وته‌بێژبه‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: هیچ راپۆرتێكمان سه‌باره‌ت به ئامانج گرتنی فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران به فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراق پێ نه‌گه‌یشتووه.
هه‌ر له‌مباریه‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی ته‌سنیم-ی ئێران لهسهرچاوهكانیاییهوه ره‌تیكردۆته‌وه كه موسلیم مهشههدان،یه‌كێك لهفهرماندهكانی سوپای پاسدارانی ئێران له‌میانه‌ی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌سه‌رسنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا كوژرابێت.
پێشتر ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان له‌سه‌رچاوه عێراقییه‌كان گواستویانه‌وه كه ئێواره‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه موسلیم مهشههدان و سێ له‌پاسه‌وانه‌كانی، به‌بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌سه‌ر سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا كوژراون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.