سەرۆکی زاکۆی سۆران د.موسلیح بۆ کوردستان تی ڤی گوتی "کاتێک بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، دنیای وەستاند، زۆر بە شانازییەوە دەتوانین بڵێین، ملمان بۆ یٔاڵنگارییەکانی یٔەو پەتایە نەدا و نەوەستاین. هیچ رۆژێکمان بە وەستاوی و دەستەوئەژنۆیی تێنەپەڕاند. لەو هەلومەرجە سەختەدا، بە پشتبەستن بە دڵسۆزی و توانای ستافی زانکۆکەمان مانایەکی دیکەمان بە ئیرادە و رووبەڕووبوونەوەی دژوارییەکان بەخشی".
لە درێژەی کارە بەردەوامەکانی ستافی زانکۆ، کە لە پێناوی بەدیهێنانی ژینگەیەکی شیاو و گەشەپێدانی زیاتر ئەنجامدراون، ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠/١١/٢٠٢٠، بە یاوەری هاوکارانم چەند کارێکی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەو پڕۆژەکانی زانکۆکەمانمان بەسەرکردنەوە، کە پەیوەست بوون بە فراوانکردنی باڵەخانەی فاکەڵتییەکان و زیندووکردنەوەی پانتاییە مردووەکان. کواڵیتی کار، وردەکاری ئەندازیاریی و دڵسۆزی و خەمخۆری کارکردن، لە تایەتمەندییە هەرە زەقەکانی ئەو کارانە بوون. بۆیە وێڕای دەربڕینی ستایش و پێزانین بۆ تیمی ئەندازیارانمان، هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواستن.
ئەمڕۆ لە ناو کەمپی زانکۆ، بینینی دیمەنە سەرسەوز و دڵڕفێنەکان، گەشەی دارودرەختەکان و خەندەی دیداری ئازیزان، پێیان گوتین بەردەوام بووین و بەردەوام دەبین..
فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.