بەهۆی پابەندنەبون رێنماییەکاکانی کارکردن لەهەفتەی رابردودا لیژنەکانی قائیمقایەت (81) پسوڵەی سەرپێچییان تۆمارکردوە و شەش شوێنیشیان روبەڕوی داخستن کردوەتەوە.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن و رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنەکان (81) پسوڵەی سەرپێچییان تۆمارکردوە.
وتیشی: لەسەر بەردەوامیکردن لە سەرپێچی و بەکارنەهێنانی دەمامک و مادەکانی پاکژکردنەوە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەکانی قائمقامیەتی سلێمانی شەش شوێنیان روبەڕوی داخستن کردوەتەوە و خاوەنەکانیشیان سزای یاسایی توند دراون.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد: بڕی ئەو غرامەی لە حەوت رۆژی رابردو چوار ملیۆن و (300) هەزار دینارە و بەپێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.