سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق جه‌خت له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌ردانی زیاتری شانده‌كانی هه‌ردوولا ده‌كه‌نه‌وه و هاوڕا بوون كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ مۆسكۆ به ته‌نیا له بواری هاریكاریی وزه‌دا نه‌مێننه‌وه و فراونتر و هه‌مه‌لایه‌ن بكرێن، به‌تایبه‌تیش له هه‌ردوو بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازیدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌ردوولاوه هه‌نگاوی كرده‌یی بنرێن و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له شانده‌كانی عێراقدا بۆ ڕووسیا بكه‌ن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1/12/2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ماكسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه كونسولی گشتیی ڕووسیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ڕووسیا، كاری كۆمپانیا ڕووسییه‌كانی وزه له هه‌رێمی كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌شیان خسته به‌ر باس.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ده‌رفه‌ت و زه‌مینه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕووسیا فراونتر و هه‌مه‌لایه‌نه بكرێن و له قۆناغه‌كانی داهاتوودا گرنگیی زیاتر به بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له هه‌ردوو بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازیدا بدرێت، هه‌روه‌ها ئاسانكاری له بواری هاتوچۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا فراوانتر بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بیرۆكه‌ی هه‌بوونی گه‌شتیی ئاسمانیی ڕاسته‌وخۆی هه‌ولێر ـ مۆسكۆ تاوتوێ كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.