بەمەبەستی ئامادەسازی بۆ وەرزی زستان و رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و مەترسیی دروستبوونی لافاو، بەشی ئاوەڕۆی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە ھاوكاری بەشی ئامێرەكان، هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ خاوێنكردنەوەی مەنهۆڵەكان لە چەند گەڕەك و شوێنێكی شاری سلێمانی بەڕێوەبرد.
لە میانەی هەڵمەتەكەدا ئاوەڕۆی گەڕەكەكانی ئاشتی و ھەوارە بەرزە كە بەھۆی فڕێدانی بەرد و خۆل و خاشاكی قورسەوە بۆ ناو مەنهۆڵەكان، ئاوەڕۆیان گیرابوو، ئێستا بە تەواوی خاوێنكرانەوە.
هەروەها سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری ھاووڵاتییانی شاری سلێمانیش دەكاتەوە لە ئەگەری بوونی هەر كێشەیەکی گیرانی ئاوەڕۆی گەڕەكەكانی سنوورەكە، پەیوەندی بەژمارە (١٠٠)وە بكەن و تیمەكانیان بۆ چارەسەركردنی گرفتی گیرانی ئاوەڕۆكان دەگەنە شوێنەكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.