بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوی كردهوه بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشهممه 1 ى 12 ى 2020 دوای ئەوەی هێزەکانمان ئاگادار کرانەوە کە لەگەڕەکی ئاشتی لە شاری ڕانیە گەنجێک لەماڵەکەی خۆیدا فیشەک بەر جەستەی کەوتووە، دەستبەجێ هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت گەنجەکە بەناوی (ش،ح،م) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣ شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبووە و گیانی لەدەستادوە.
راشیدهگهیهنن ، لەسەر ئەم روداوە ڕێکاری یاسایی گیرابەر و تەرمی گەنجەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە. لە شوێنی ڕوداوەکە چەکێکی جۆری کڵاشنکۆف لەگەڵ چەند قەوانێکی تەقیو بەدەستهات.
پۆلیسی راپهرین ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت ڕوداوەکە خۆکوژی بوو بێت. وە بەگوێرەی وتەی کەسوکاری گەنجەکە باری دەرونی ناڕێک بووە. دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ تەرمی گەنجەکە لە پزیشکی دادوەری ڕانیە، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
پۆلیس ڕاشیگهیاندووه كه لەسەر ڕوداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە. لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.