كه‌شتی فڕۆكه‌ی هه‌ڵگری ئه‌مریكی (ی‌و ئێس نیمیتز ) له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی جه‌نگی ،دوای ئه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز- یان تێپه‌ڕاند ،گه‌یشتنه نێو كه‌نداوی عه‌ره‌بی .
ریبیكا ریباریتچش،وته‌بێژ به‌ناوی كه‌شتیگه‌لی ئه‌مریكی پێنجه‌م رایگه‌یاند، كه‌شتی فڕۆكه‌ی هه‌ڵگری ئه‌مریكی (ی‌و ئێس نیمیتز ) كه به ووزه‌ی ناوه‌كی كار ده‌كات و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی جه‌نگی ،دوای ئه‌وه‌ی گه‌رووی هورمزیان تێپه‌ڕاند ،گه‌یشتنه نێو كه‌نداوی عه‌ره‌بی .
هه‌روه‌ها ریباریتچش گوتی: گه‌یشتنی كه‌شتیگه‌له‌كه بۆ ناوچه‌كه له چوارچێوه‌ی پلانی ساڵانه‌دایه كه بۆی دانراوه.
پێشتر سه‌رچاوه راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه كه ره‌وانه‌كردنی كه‌شتی هه‌ڵگری فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو ،په‌یوه‌سته به كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و عێراق .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.