نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ جه‌میس كلیڤه‌رلی، وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریكا و جه‌میس هیپی، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان، سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیری و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا له شه‌ڕی دژی تیرۆردا دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند پێویسته ئیراده‌یه‌كی سیاسی له عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا هه‌بێت و سیسته‌می فیدراڵی وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه، به بنه‌ما بگرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1/12/2020 به ئاماده‌بوونی جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشیان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون كه بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر هێشتا هاوكاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێویسته.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی هه‌ردوو وه‌زیرانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه‌كه‌دا كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه جیهان به كاتێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به مایه‌ی پێ‌زانین و په‌یامێكی ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م دا و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوو وه‌زیرانی به‌ریتانیا سوپاس و پێزانینی وڵاته‌كه‌یان بۆ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و قاره‌مانیه‌تیی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و تێكشكاندنی داعشدا دووپات كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند به‌ریتانیا له هاوكاری و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كیی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی داعش و یارمه‌تیدانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.