لیژنەى باڵای ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا رایگه‌یاند: ده‌رگای قوتابخانه‌كان تا 2021/1/7 به داخراوه‌ی ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان كۆبوونه‌وه و بریاریدا ده‌رگای قوتابخانه‌كان تا 2021/1/7 به داخراوه‌ی ده‌مێننه‌وه، راشیگه‌یاند: خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکانیش بەشێوەی سیستەمی ئاوێتە بەردەوام دەبێت.
لایه خۆشیه‌وه د.جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاند: لە 7-1-2021 دووبارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە دۆخی تەندروستی هەڵدەسەنگێنێتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن بدەن. دەشڵێت، دەوامکردنی زانکۆ و پەیمانگەکان بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان دەبێت.
گوتەبێژى حکوومەتى هەرێم گوتیشی: هێشتا دۆخی كۆرۆنا لەژێر كۆنترۆڵدا نییەو پێویستە رێكارەكانی خۆپارێزی توندتر بكرێت، هەربۆیە بەپێویست زانرا پڕۆسەی خوێندن لە ئێستادا دەستپێنەكاتەوە.
د.جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەمنزیكانە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران به‌رێوه‌ده‌چێت پرسی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات بۆ دابه‌شكردنیشی كاته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.