ئەمرۆ سێ شەمە ۱/۱۲/۲٠۲٠ لەدیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم پێشوازی کرد لە کلێمنس سێمنتەر کونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیا وکونسوڵی بەشی ئابوری و سیاسی و کاروباری مرۆیی لەکونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەرێم.
لەدیدارێکدا بەرێوەبەری گشتی هاوکاری و هەماهەنگی پەرەپێدانی وەزارەت ئامادەبوو، باس لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولاکرا لە بوارە جیاجیاکان هەروەها وەزیری پلاندانان ڕۆڵی ئەڵمانیای بەگرنگ وەسفکرد لەناوچەکە و داواشی لێکردن هەوڵی زیاتر بدەن لە پاڵپشتی کردنی هەرێم و جێبەجێکردنی بەرنامەکانیان بۆ ئەمەش ئامادەی وەزارەتی نیشاندا بۆ زیاتر پێشخستنی کارەکانیان.
وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە هەنگاوەکانی حکومەت کرد بۆ چاکسازی و بە ئەلیکترۆنی کردنی دامەزراوەکان بەمەبەستی باشتر ڕای کردنی مامەڵەکان و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان.
لەبەشێکی تری دیدارەکە کونسوڵی ئەڵمانیا دووپاتی بەردەوامیدانی پاڵپشتیەکانی بۆ هەرێم کردەوە ووتیشی وەزارەتی پلاندانان یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوەکانی حکومەت بۆ پێشخستنی بوارەجیاجیاکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.