له درێژه‌ی جێبه‌جێكردنی ریككه‌وتن بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق خۆشحاڵی خۆی به سه‌ركه‌وتوویی هه‌نگاوه‌كان ده‌رده‌بڕێ و ئاماژه به پێشكه‌وتنی هه‌نگاوه ئه‌رێنیه‌كانی ئاسایكردنه‌وه‌ی قه‌زای شنگال ده‌كات.
ئەمڕۆ 1/12/2020، لیوا تەحسین خەفاجی، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بەرھەمی ئەو رێككەوتنە دەچنینەوە كە لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال واژۆ کراوە.
گوتیشی، ئێستا رۆژی کرداری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیە و هیچ گرووپێکی چەکداریش لەنێو شارۆچکەکەدا نییە، تەنانەت نوسینگە رێگە نەپێدراوە سیاسی و حیزبییەکان لێرە نەماون. جه‌ختیشی كرده‌وه كه، دەبێ ھەموو ھێزە نایاساییەكان لە شنگال بچنە دەرەوە.
شایانی باسه، رۆژی 10/10/2020 هه‌ردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حكومه‌تی عێراق رێ، لەپێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی قه‌زای شنگال و گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچه‌كه لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن و، ئه‌وه‌ش لەلایەن زۆربەی وڵاتانەوە پێشوازی لێ‌کرا و بە رێککەوتنێکی گونجاو دانرا بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی ئەمنی شارەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی لە شنگال به كوردستان تیڤی راگەیاند: له دوێنێه‌وه تا ئه‌مرۆ سێشەممە وەک دوا مۆڵەت درابووه بە هێزەکانی ئێزیدخان و یەبەشە و حەشدی شەعبی و په‌كه‌كه هەموو هێزەکانی دیکە، ئەمڕۆ زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه باره‌گاكانیان راده‌ستی هێزه عێراقیه‌كان كردووه و ده‌ستیان بە کشانەوە کردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.