Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:31

تەندروستی عێراق دوایین ئاماری کۆرۆناى بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

ته‌ندروستی‌ عێراق رایگه‌یاند: دوو هه‌زار و 218 تووشبووی‌ نوێی‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌ و 48 كه‌سیش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، وەزارەتی تەندورستی و ژینگەی عێراق نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای لەسەرتاسەری وڵاتدا بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2218 تووشبووی نوێ تۆمار كراوە بەوەش كۆی ژمارەی تووشبوون تا ئێستا گەیشتووەتە 554 هەزار و 767 تووشبوو.

وەزارەتی تەندورستی و ژینگەی عێراق ده‌ڵێت: لەو ماوەیەدا هەزار و 896  تووشبوو چاکبونەتەوە، ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ به‌وه‌ش كۆی‌ گشتی‌ چاكبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ 484 هه‌زار و 570 كه‌س.  

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.