قائیمقامه‌تی قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له ئامارێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا 98 تۆمه‌تباریان به تۆمه‌تی جیا جیا ده‌ستگیركردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له مانگی 11ی 2020 ، له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵه‌وه 183 كێشه‌ی جۆراوجۆر له سنووری بنكه‌كانی پۆلیس تۆمار كراون و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 101 تۆمه‌تبار ده‌رچووه و له‌و ژماره‌یه 98 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر له مانگی 11دا 13 ئۆتۆمبیل و 4 ماتۆڕسكیل و 3 چه‌ك و 5 ده‌مانچه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.